هەفتەی ئایندە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

هەفتەی ئایندە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران دەکرێت، چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە سپی میدیای ڕاگەیاند، هەفتەی ئایندە دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و دابەشکردنەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژی یەکەم مووچەی هێزە هاوبەشەکانی پێشمەرگە و ڕۆژی دووەمیش مووچەی یەکەکانی حەفتا و هەشتا دابەش دەکرێت.

هەروەها وتیشی کە مووچەی خانەنیشینانی پێشمەرگە و مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیش دابەش دەکرێت، وتیشی دواتر ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ.

سەرچاوەکە وتیشی بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیراندا تاوتوێی شێواز و کاتی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان و مانگی هەشت و نۆی فەرمانبەران و دامەزراندنی فەرمانبەران بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت تا ئێستا حکومەتی هەرێم بە فەرمی وادەی دابەشکردنی هیچ وەزارەتێکی ڕانەگەیاندووە.




PM:08:50:28/09/2016