لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمدا بە فەرمی
بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان درا و
وەزارەتی پەروەردەش ڕایگەیاند پێداچوونەوە بە مووچەی مامۆستایان‌دا کراوە.
عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ بە به‌خه‌ندانی
راگه‌یاند "تاوتوێی موچه‌خۆرانی هه‌رێم كرا‌و باس له‌خراپی وه‌زعی موچه‌خۆران
كرا كه پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه، هه‌روه‌ها باس
له‌موچه‌ی مانگی ئاب كرا‌و بڕیاردرا هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی بكرێت"
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی باسی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان " لەو
کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک بڕیار دەرکراوە کە یەکێک لەو بڕیارانە، دابەشکردنی مووچەی
مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە. هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی
مووچە دەکرێت و سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مووچە
وەردەگرێت".
هەروەها ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە "بەهۆی
ئەوەی تاوەکوو ئێستا لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە نەنێردراوەتە وەزارەتی دارایی
و وردبینی تێدا نەکراوە، ڕەنگە دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەتە لە ڕۆژانی سێشەممە
و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست پێ بکات.".
هاوکات وەزارەتی
پەروەردە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە"به مه‌به‌ستی دابینكردنی
هاوكارییه‌ك بۆ هاتوچۆی مامۆستایان و له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
كه ڕێكه‌وتی (۲٠۱٦/۹/۱۹)ی زایینی دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران،
بڕیار درا بڕه پاره‌یه‌ك به شێوه‌ی كاتی و به پێی واقعی دارایی هه‌رێم دابین
بكرێت".
هەروەها وەزارەتی پەروەردە ڕاشیگەیاند "به
باشتربوونی دۆخی دارایی ئه‌م بڕه زیاتر ده‌كرێت، چونكه ئه‌رك و ماندووبوونی
مامۆستایانی به‌ڕێز شایسته‌ی له‌مه زۆر زیاتره".
هاوکات ماڵپەڕی کوردیوی زمانحاڵی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامی
بڵاویکردەوە " ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان
باسی لەوە كردوە كە لە چەند رۆژی ئایندەدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت
دەكەن، بەڵام پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت تا كۆتایی مانگی (10) دەخایەنێت."