ئەگەرچی ئەمڕۆ هەینی بانکی ناوەندی هیچ
پارەیەک ناخاتە بازاڕەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نرخی دراوەکان گۆڕانی بەخۆیەوە بینی
و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ ١٣٠ هەزار و ٥٠٠ دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەردەوامە لە
بەرزبوونەوە و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ ١٣٠ هەزار و ٥٠٠ دینار بەرزبووەوە،
ئەمەش نرخی دراوەکانی دیکەیە لە بازاڕەکانی هەرێمدا:-
١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٥ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٦٨ هەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی
تورکی بە ٤٤ هەزار دینارە
١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.