مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ زیاد ده‌کرێت

وه‌زیری كارو كاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ پاره‌ی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی زیاد ده‌کرێت و ئه‌م بڕیاره‌ش هه‌ریه‌که‌ له‌ شاری که‌رکوک و خانه‌قین ده‌گرێته‌وه‌ و بۆ ئافرەتان كەمترین مووچە 100 هەزار دینار دەبێت .

محمد سودانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگه‌یاند "ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبونەوەی ئاسایی دا گفتوگۆی لەسەر زیادکردنی پارەی چاودێری کۆمەڵایەتی كردوە و له‌ داهاتووه‌یه‌کی نزیکدا ئه‌و پاره‌یه‌ سه‌رفده‌کرێت".

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌ "بەپێی دەستكاریكردنی ئەو مووچەیە، كەمترین مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ ئافرەتان 100 هەزار دینار دەبێت و زۆرترین مووچەش 225 هەزار دینار دەبێت" .

وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ده‌ڵێت "كەمترین مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ پیاوان 100 هەزار دەبێت و زۆرترین مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتیش 125 هەزار دینار دەبێـت".



PM:05:59:01/10/2016