نێچیروان بارزانی گەیشتە تاران
سەفەرەكەی مەسعود بارزانی دواكەوت

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، هاوكات باس لە هەڵوشاندنەوەی سەفەرەكەی مەسعود بارزانی بۆ تاران دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ماڵپەڕی (الوقت)ی راگەیاندوە كە بڕیاربوو رۆژی 4/10 مەسعود بارزانی‌و نێچیروان بۆ گفتوگۆ لەسەر چەندین بابەتی سیاسی‌و ئەمنی سەردانی تاران بكەن‌و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كۆببنەوە، بەڵام ئەم سەردانەی بارزانی بۆ كاتێكی دواتر دواخرا‌و تەنیا نێچیروان بارزانی سەردانی ئەو وڵاتەی كردوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە كە چەندین ئاژانسی فەرمی ئێرانیش لەزاری ئەو ماڵپەڕەوە هەواڵەكەیان بڵاوكردوەتەوە، ئەمرۆ دووشەممە نێچروان بارزانی بەسەردانێك گەیشتووتە تاران‌و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی كۆببێتەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەمیدیاكانی ئێران لەكاتێكدایە كە تا ئێستا میدیاكانی هەرێمی كوردستان هەواڵی سەردانەكەی نێچیروان بارزانییان بۆ ئێران بڵاونەكردوەتەوە.




PM:03:09:03/10/2016