نرخی ڤیزای تورکیا کەمکرایەوە
نرخی ڤیزای تورکیا ٥٠% کەمکرایەوە و نرخی پێدانی ڤیزای تورکیا لە ١٠٠ دۆلارەوە کرا بە ٥٠ دۆلار
دامڵە دیکەن، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی ئەتڵەس گڵۆباڵ، لە هەرێمی کوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە "نرخی پێدانی ڤیزەی تورکیا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا لە 100 دۆلارەوە کرا بە 50 دۆلار، بۆیە هەرکەسێک دەتوانێت سەردانی ئەتڵەس گڵۆباڵ بکات لە گوڵان تاوەر، کە دەکەوێتە شەقامی گوڵان لەهەولێر، ڤیزای تورکیا بەم نرخە وەربگرێت".
هەروەها ڕاشیگەیاندووە "بۆ خاوەن کار و بازرگانانی هەڵگری ناسنامەی ژووری بازرگانی لەڕێگەی کۆمپانیاکەیانەوە 20% داشکانیان کردوو بۆ 33 شاری جیهان و سەرجەم شارەکانی ناوخۆی تورکیا".
بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی ئەتڵەس گڵۆباڵ وتوشییەتی "لێرە ئێمە خزمەتگوزاری ڤیزە و بلیتی فڕۆکە و پاکێجی گەشتیاری کارگۆ پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکەین، هەروەها نرخی ڤیزەش کە پێشوو بە 100 دۆلار وەردەگیردرا، ئێستا خەڵک دەتوانێ بە 50 دۆلار لێرە ڤیزە وەربگرێت، بەپێی سیستەمی تازەی ڤیزە، بۆیە داواکارم کە کەس لەدەرەوە لەم نرخە زیاتر پارە نەدەن بۆ وەرگرتنی ڤیزە".
PM:07:01:06/10/2016