ژمارەیەك پەنابەری كورد لەناولۆری بەفرگردا دەستگیركران

بەریتانیا; كاوە ڕەش


پۆلیسی شاری Surrey لەووڵاتی بەریتانیا ژمارەیەك پەنابەری نایاسای لەسەر جادەی m25 لەناو لۆریەكی بەفرگردا دەستبەسەر كرد.
‎دوای دوو پەیوەندی فریاگوزاری كەلەلایەن كەسێكێ ناو ڵۆریەكەو شوفێرەكەوە بەپۆڵیس، پۆلیس گەیشتۆتە شوێنی وەستانی لۆریەكە، پاشان چەندین پەنابەری نایاسای لەناو لۆریەكی بەفرگردا دەستبەسەر كران. بەشێك لەو كەسانە بەهۆی خراپی ڕەوشی تەندروستیانەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە بۆ پشكنینی پزیشكی.

شۆفێری لۆریەكە بەپۆلیسی ڕاگەیاندووە: ‎ بەهۆی بیستینی دەنگێكی گەورەی پێدا كێشانەوە لەلایەن كەسانی ناو بارهەڵگرەكەی ناچار بووە ڕابوەستێت.

بەهۆی نزمی پلەی گەرمی نێو لۆریەكە كە لەخوار ٢٥ دەرەجەوە بووە یەكێك لەپانەبەرەكان لەسەرمادا گیانی لەدەستداوە

هەرچەندە پۆلیس دەڵێ، بەهۆی بوونی كیسە خەوی زۆرو بەكۆمەڵ خڕبونەوەیان پەنابەرەكان لەتەك یەكتریدا، توانیویانە پلەی گەرمی جەستەیان بپارێزن لەسڕبوون و مردن.  سەرچاوەكانی هەواڵەوە ژمارەی پەنابەرەكانیان، لەپازدە بۆ بەچل كەس هەژماركردوە.

بەپێی لێدوانی پۆلیس، لەناو پەنابەرەكاندا ژن و منداڵ و هەرزەكار هەیە.
‎تەمەنی پەنابەرەكان بچوكترینیان. ١٣ ساڵ بوە جگە لەبونی چەند كەسێكی بەتەمەن كەبەهۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن لەنەخۆشخانە چارەسەر كراون.

‎پۆلیس دەڵێ، پەنابەرەكان پێك هاتون،لەكورد، ئێرانی، سوری، عێڕاقی. وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاند، یازدا كەسیان لەڕەگەزی نێرن پێنج كەسی دیكەش لەنێویاندا خۆیان بەكاسانی هەرزەكارو ناباڵغ لەقەڵەمداوە، بەوهۆیەشەوە دەخرێنە ژێرچاودێری كۆمەڵایەتیەوە
‎پۆلیس لەو بڕوایەدایە، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ، ئەو گروپە خۆیان خستۆتە ناو بارهەڵگرەكەوەو خۆیان تێدا شاردۆتەوە.
‎لۆریەكە لەوڵاتی هۆڵنداوە سندوقی پەتاتەی برژاو بەستراوی بۆ بەریتانیا گواستۆتەو.

‎قسەكەری پۆلیس لەشاری Surrey ڕایەگەیاندوە شوفێری بارهەڵگرەكە بۆ لێكۆڵینەوە بانگ كراوە.







PM:04:38:08/10/2016