ئێن ئاڕ تی کەناڵێکی دیکە دەکاتەوە

سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا ڕایگەیاند کەناڵی ئێن ئاڕ تی کەناڵێکی نوێ دەکاتەوە.

توانا عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا بە ماڵپەڕی کەناڵەکەی ڕاگەیاندووەوتی "دامەزراوەی میدیایی نالیا بەردەوامە لەفراوان بوون و لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا کەناڵێکی تری عەرەبی هەمەڕەنگ دەکەینەوە لەسەر ستایڵی ئێن ئاڕ تی ٢ هەمەڕەنگ".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "دامەزراوەکەمان دەبێتە نمونەی میدیای هاوچەخ و هاوسەنگی کەرتی تایبەت لە کوردستان و عێراقدا".

لە ئێستادا دامەزراوەی میدیایی نالیا لە سێ کەناڵی ئاسمانی و شەش ماڵپەڕ و سێ ڕادیۆ پێکهاتووە، بڕیاریشە لە ساڵی ٢٠١٨دا کەناڵێک بە زمانی ئینگلیزی بکەنەوە.



PM:04:27:11/10/2016