نەوت بەسەر هاوڵاتیانی سلێمانیدا دابەشدەکرێت

لە سلێمانی  و ناوچەکانی چواردەوری سلێمانی دەتسدەکرێت بە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا.

 بەختیار عەبدوڵڕەحمان قایمقامی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " بە نرخی ٤٨ هەزار دینار ٢٠٠ لیتر نەوت دەدرێت بە هاوڵاتیان  و لە ئێستادا ناوچە ساردەکانی وەک قەزاکانی پێنجوێن و قەڵادزێ دەستیکردووە".

لەو لێدوانەدا قامئیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ناوچەکانی تر و ناوشار لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستپێدەکات.
ئەو نەوت دابەشکردنە بەپێی بڕیارێکی پارێزگایی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانە کە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە  کەرتی تایبەت دەستیکردووە بەدابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا.

دابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن پارێزگاوە دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەمساڵیش هاوشێوەی پار نەیتوانی نەوت بۆ زستانی هاوڵاتیان دابین بکات و پارێزگای سلێمانی پشتی بە حکومەتی ناوەندی بەست.



AM:11:59:13/10/2016