ناوی ئەو وەزارەتانەی هەفتەی ئایندە مووچە وەردەگرن

ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەی بەشێكی تر لە وەزارەتەكان و دامودەزگاكان دابەشدەكرێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی كە میلاكیان كەمە.


ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە بڵاویکردووەتەوە "دابەشكردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مامۆستایان بەردەوام دەبێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستێكی تری موچەی مانگی ئابی بەشێكی تر لە وەزارەت و دەستەو دامەزراوەكان رادەگەێنرێت".

هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "بەهۆی زۆری موچەی وەزارەتی پەروەردە، ئاگادارنیم موچەكانیان دابەشدەكرێت یان نا، بەڵام بەدڵنیایەوە لیستێكی نوێ‌ رادەگەیەندرێت و موچەی ئەو وەزارەتانە دابەشدەكرێت كە میلاكیان كەمە".

سەبارەت بە هۆکاری دابەشنەکردنی مووچە و دواکەوتنی ئەو سەرچاوەیە بەو ماڵپەڕەی ڕاگەیاندووە "دانەوەی قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكان و ئەو كۆمپانیانەی كە پێشتر حكومەتی هەرێمی قەرزی لێكردوون، هەروەها هێنانەوەو گۆڕینەوەی پارەی فرۆشراوی نەوتی كوردستان، كە زیاتر لە (45) رۆژی پێدەچێت، بوونەتە هۆكاری دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان".

پێشتریش سپی بڵاویکردوەیەکشەممەی داهاتوو وەزارەتی دارایی خشتەیەکی مووچە بڵاودەکاتەوە و بە دڵنیایەوە مووچەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت و گەر بتوانین مووچەی خانەنشینی مەدەنی و خانەنشینی سەربازیش دابەش دەکەین.



PM:06:06:13/10/2016