وەزیرێکی کورد لەبەغدا: حکومەتی بەغدا پارەی مامۆستایان نادات

وەزیرێکی کورد لە بەغدا رایگەیاند " لیستی مووچەی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە بەغدا، بەس من بڕواناکەم بەغدا هیچ پارەیەک بنێرێت، زیاتر موجامەلەیە".

د. دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کٶچبەرانی عێراق لە میانەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی NRT ئاشکرا کرد "لیستی مووچەی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە بەغدا، بەس من بڕواناکەم بەغدا هیچ پارەیەک بنێرێت، زیاتر موجامەلەیە".

هەفتەی پێشوو د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە رایگەیاند" لیستی مووچەی مامۆستایانیان ناردووە بۆ بەغدا تا بەغدا پارەی مامۆستایان بدات".

دوای چەند رۆژێک رابەر سدیق بریکاری وەزیری دارایی رایگەیاند" هیچ لیستێکیان بۆ بەغدا نەناردووە"، بەلآم د. دەرباز محەمەد ئاشکرای کرد لیستەکە نێردراوە، بەس ئەو لەو باوەڕەدا نییە بەغدا پارە بدات بە هەرێم. 




PM:01:10:14/10/2016