وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی لەبارەی مامۆستایانەوە دەکرد

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند وەزارەتی دارایی و ئابووری گرێبەستی سەرجەم مامۆستایانی تاكو 1ی تشرینی یەكەمی ساڵی داهاتوو، نوێدەکاتەوە

عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە ماڵپەڕی دواڕۆژی ڕاگەیاندووە "لە كۆتایی مانگی رابردوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری بە رەسمی گرێبەسەتی سەرجەم مامۆستایانی نوێكردۆتەوە، كە ژمارەیان شەش هەزار مامۆستایە ".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە"بەپێی رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری، نوێكردنەوەی گرێبەستی مامۆستایان بۆ ماوەی یەك ساڵە و تاكو 1ی تشرینی یەكەمی 2017یە".




PM:11:04:14/10/2016