نەوشیروان مستەفا پەیوەندی بە باڵی "ناوەندی بڕیار"ەوە دەكات
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە باڵی "ناوەندی بڕیار"ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای هێوركردنەوەی بارودۆخەكەیان لێدەكات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند شەوی رابردوو نەوشیران مستەفا، رێكخەری گشتیی بزتنەوەی گۆڕان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە قادر حەمە جان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە سەر بە باڵی "ناوەندی بڕیار"ی یەكێتیە، كردوەو داوای لێكردوە هەوڵبدەن بارودۆخەكە نەگاتە ئاستی تەقینەوەو هێوری بكەنەوە.
پەیوەندییەكەی نەوشیروان مستەفا لەكاتێكدایە كە شەوی رابردوو چەندین كۆبوونەوەو پەیوەندی لەنێوان هەر دوو باڵەكەی یەكێتی نیشتمانی ئەنجام درا.
PM:04:34:15/10/2016