نرخی ئینترنێت بەڕێژەیەكی زۆر دادەبەزێت
پاش دامەزراندنی سیستمی كێبڵی نوری (فایبەر ئۆپتیك) لە سەرتاسەری عێراق، بڕیارە لەناوەڕاستی ساڵی داهاتووەوە نرخی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ نیوە دابەزێت.
لەوبارەیەوە حەسەن راشد وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق رایگەیاند، پاش ئەنجامدانی كارەكان لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكارەوە بۆ خستنەكاری پڕۆژەی فایبەر ئۆپتیك FTTH، وەزارەتەكەیان گەیشتە ئەوەی لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا هێڵی پەیوەندییەكانی سیستمەكە لە هەموو پارێزگاكانی عیراقدا بكەوێتەكار.
وتیشی "لەساڵی داهاتووەوە سیستمی فایبەر ئۆپتیك دەچێتە هەموو ماڵێكی سەرجەم پارێزگاكانی عیراقەوە و نرخی ئینتەرنێتیش بەڕێژەی 50% دادەبەزێت، لەبەرئەوەی لە هێڵی تەلەفۆنەكەدا ئینتەرنێت هەیە و هاووڵاتیان پێویستیان بە ئینتەرنێتی كۆمپانیاكان نابێت".
PM:02:12:16/10/2016