چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر چەندین شوێن لەناو شاری کەرکوک و بەرەی شەڕی ئەو میحوەرە

چەکدارانی داعش لە کاتژمێر ٣:٣٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چەند هێرشێکی جیاجایان کردۆتە سەر چەند شوێنێکی گرنگی نێو شاری کەرکوک و سەنگەرەکانی پێشمـەرگە لەرۆژئاوای کەرکوک و باشووری کەرکوک. 

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو چەکدارانی داعش کە زۆربەیانی خۆکوژن هێرشیان کردۆتە سەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و بارەگایەکی ئاسایشی پارتی لە دۆمیز و چوونەتە چەند شوێنێکی بەرزو تەقە لە بینای پارێزگاری کەرکوک و قائیمقامیەتی شارەکەو چەندان شوێن کراوە.

هاوکات وەک وەستا رەسوڵ فەرماندەی میحوەری باشووری کەرکوک رایگەیاند" چەکدارانی داعش لە جەندین قٶڵیشەوە هەوڵیان داوە لە باشووری کەرکوک و رۆژئاوای کەرکوک پێشڕەوی بکەن، بەلآم هەر زوو تێکشکێنراون.

تا ئێستا بەتواوی وێنەکە روون نییە کە لەناو شار ئەو چەکدارانی کوێیان کۆنترۆڵکردووەو لەکام بینایە هێزە ئەمنییەکان توانیویانە پاشەکشە بەچەکدارانی داعش و بکەن و بیان کوژن.

هێزە ئەمنییەکان حاڵەتی قەدەغەکردنی هاتوچۆیان لە شارەکەدا راگەیاند.

بە پێێ ئەو زانیاریان لە سلێمانییەوە هێزی دژە تیرۆر رەوانەی شاری کەرکوک کرا. 



AM:08:49:21/10/2016