پێشـمەرگە لە باشیک دوو گوند کۆنترۆڵدەکات
لە رۆژئاوای کەرکوک داعش هێرش دەکات

فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا هێرشی هێزەکانی پێشمەرگەی لە میحوەری باشیک بۆ سەر دوو گوند راگەیاند، هاوکات چەکدارانی داعش بەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە رۆژئاوای کەرکوک.

لەو هێرشەی پێشمەرگەدا کە لە میحوەری باشیک ئەنجامدرا، گوندی فازڵیە کۆنترۆڵکراو گەمارۆی گوندی عومەر قاپچیش دراوە، لەلایەکی ترەوە بەیانی ئەمڕۆ لە رۆژئاوای کەرکوک لە گوندی مەلا عەبدولآ چەکدارای داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە روو بەرووبوونەوەیەکی توندا چەکدارانی داعش تێکدەشکێن و سێ ئۆتۆمبیلیان دەسوتێت و چەندانیان لێدەکوژرێت.

دوێنێ کەریم شەنگالی وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت لە لێدوانێکدا بۆ میدیا رۆژئاواییەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە دەستپێکردنی هێرشەکانی پێشمەرگەوە لە میحوەرەکانی موسڵ ٣٠ گوند لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاد کراوە.


AM:10:23:23/10/2016