هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێت

لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بڕیار درا هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کۆتایی پێ بهێنرێت.

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار درا هەفتەی داهاتوو تەواوی ئەو دەزگایانەی مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە پێیان دەدرێت.

ئەو دەزگایانەش کەهەفتەی داهاتوو مووچە وەردەگرن، خانەشینی مەدەنی و سەرۆکایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی حکومەت و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە.

هەر لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەڵسەنگاندنی کاروبارەکانی حکومەت، لێژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ سەردانی لایەنەکان و گوێ گرتن لەرەخنەو پێشنیارەکانیان.



PM:02:30:26/10/2016