زانكۆی هەڵەبجە ناوی خوێندكارانی وەرگیراو بە شێوەی
ڕاستەوخۆی زانكۆیی لە زانكۆكە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ – ٢٠١٧ بڵاودەكاتەوە و بۆ ئەم
ساڵی خوێندن بەو شێوەیە ١٦٠ خوێندکار وەرگیراون.
زانکۆی هەڵەبجە ڕایگەیاندووە"خوێندكارانی
وەرگیراو بە وەرگرتنی ڕاستەوخۆی زانكۆیی بە هیچ شێوەیەك پاشگەزبوونەوەیان بۆ نیە و
ناتوانن بچنە ناو سیستەمی (زانكۆ لاین) چونكە پێشكەش كردنیان بەپێی ئارەزو و
توانستی خۆیان بووە، هەروەها بە هیچ شێوەیەك مافی دابەزینیان نیە".