هەڵوێستی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی ئاواره‌كانی كه‌ركوك
په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن "ئه‌و لێدوانانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی ئاواره‌كانی كه‌ركوك، هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه، به‌ڵكو موزایه‌ده‌ی سیاسییه"، ده‌شڵێن "هه‌تا ئه‌وكاته‌ی شوێنی خۆیان كۆنتڕۆڵ ده‌كرێته‌وه‌و له تیرۆرستانی داعش پاكده‌كرێته‌وه، ئاواره‌كان ڕه‌وانه ناكرێنه‌وه".
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به ره‌وشی شاری كه‌ركوك، په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیی ڕایانگه‌یاند "خوێنی شه‌هیدان و بریندارانی ڕووداوه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌هه‌ده‌ر ناده‌ین، به‌وپێیه‌ی كه‌ركوكییه‌كان شانبه‌شانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه تیرۆر و هێزه ئه‌منییه‌كان، پێكه‌وه‌و به هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه ڕوبه‌ڕووی تیرۆرستانی داعش بوونه‌وه".
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد "كه‌ركوكییه‌كان به‌و قاره‌مانێتییه‌یان په‌یامێكی نه‌به‌ردانه‌یان پیشانی تیرۆرستانی داعش دا‌و بۆیان دووپات كردنه‌وه كه شاره‌كه‌یان شوێن و پێگه‌ی تیرۆرستان نیه‌و ناشبێت".
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه "ئه‌و لێدوانانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه سه‌باره‌ت به ڕٍه‌وانه كردنه‌وه یان ده‌ركردنی ئاواره‌كانی كه‌ركوك، هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه، به‌ڵكو موزایه‌ده‌ی سیاسییه. ئه‌گه‌رنا هه‌تا ئه‌وكاته‌ی شوێنی خۆیان كۆنتڕۆڵ ده‌كرێته‌وه‌و له تیرۆرستانی داعش پاكده‌كرێته‌وه، ئاواره‌كان ڕه‌وانه ناكرێنه‌وه".
PM:01:50:27/10/2016