كاتی دابەشكردنی موچەی مانگی 9 ئاشكرا بوو
وەزارەتی داراییو ئابوریی لەم هەفتەیەدا بەرنامەی دابەشكردنی موچەی مانگی 9 تەواو دەكاتو هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی موچەی ئەم مانگە دەكرێت.
بەپێی هەواڵێكی باسنیوز، لەم ھەفتەیەدا، لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە وردبینی دەکرێت و چاوەڕێ دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودای ئەم هەفتەیە، کاری وردبینییەکە تەواو بکرێت، پاشان لە ھەفتەی داھاتوودا، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.
دواتریش هەردوو یەکەی 70 و 80ی پێشمەرگە مووچەیان پێ دەدرێت. چاوەڕوانیش دەکرێت لە دوای دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە، مووچەی ھێزەکانی ئاسایش دابەش بکرێت و پاشان بە پێی ڕیزبەندییەک، وەزارەتەکانی دیکە مووچەی مانگی 9یان پێ بدرێت.
PM:03:37:31/10/2016