لە سلێمانی لە دوو شوێن و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕینیش خۆپیشاندان سازدەکرێت
ئەمڕۆ ١١/١ لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو راپەرین و گەرمیان و چەند شارۆچکەی تر خۆپیشاندان و گردبووەوە سازدەکرێت.
لە سلێمانی لە شەقامی ساڵم ناسراو بە " سەهۆڵەکە " ژمارەیەک رێکخراو و کەسایەتی ناڕازی کاتژمێر ١٠ پێشنیوەرۆ خۆپیشاندانێک سازدەکەن، ئەم خۆپیشاندانە دوێنی ئاسایش رەتیکردەوە مۆڵەتیان پێ بدات. هەر لەشاری سلێمانی مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا گردبوونەوەی خۆیان ساز دەکەن.
لە شارەکانی هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین و کۆیەو چەندان شارۆچکەی تری ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران سازدەکرێت.
AM:09:21:01/11/2016