وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا لە سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی دەکات له هه‌ر بڕه‌پاره‌یه‌ك ئاگادار بكرێتەوە كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه وه‌ك پیتاك بۆیان دابین ده‌كرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە هاتووە" وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی دیكه كردووه له‌هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك ئاگادار بكرێته‌وه كه له‌لایه‌ن رێكخراو و ده‌زگاكانی وه‌ك یونیسێف و رێكخراوه خێرخوازییه‌كانی دیكه بۆیان دابین ده‌كرێت".
وەزارەتی ناوبراو بەمەبەستی ئاشکراکردنی میكانیزمی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ئەو راگەیاندنە بڵاودەکاتەوە.