وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی موچە رادەگەیەنێت

بریكاری وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومەتی هەرێم ئیمزای لەسەر نوسراوی خەرجكردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگەی كردوە‌و ئەمرۆ یان سبەی خشتەكە رادەگەیەنرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی رایگەیاند  ئەمڕۆ یان سبەینێ چوارشەممە، دەست بەدابەشکردنی موچەی ئەو مانگە دەکرێت، وەزارەتی داراییش ئیمزای لەسەر نوسراوی خەرجکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە کردوە.

وتیشی: ئەمڕۆ 8/11 ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی ھەرێم، ئیمزای لەسەر نوسراوی خەرجکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە کردوەو نوسراوەکەش دەرخستەی بۆکراوەو چاوەڕواندەکرێت، ھەر ئەمڕۆ یان سبەینێ خشتەکە ڕابگەیەنرێت.

بەوتەی سەرچاوەکەی سپی چاوەڕواندەکرێت سبەینێ چوارشەممە خشتەیەکی نوێی موچە ئاشکرابکرێت، ئەوەشی وت:"سبەینێ، ڕۆژی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرادەکرێت، ئەگەر ئەمڕۆ ئاشکرانەکرێت".




PM:01:47:08/11/2016