16چەكداری داعش لەلایەن پێشمەرگەوە كوژران
ئەمڕۆ ژمارەیەك چەكداری داعش بەنیاز بوون خۆیان لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە باشیك نزیك بكەنەوە بەرەو موسڵ هەڵبین هێزەكانی پێشمەرگە روبەرویان بونەتەوە و تەواوی چەكدارەكانیان كوشتوە.
بەوتەی فەرماندە سەربازیەكانی پێشمەرگە لە باشیك بەرەبەیانی ئەمڕۆپێنج شەممە 16 چەكداری داعش لەباشوری باشیكەوە ویستویانە بەرەو سەنگەرەكانی پێشمەرگە نزیك ببنەوە دواتر بەرەو موسڵ هەڵبێن بەڵام لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بەتوندی ڕوبەروی ئەو چەكدارانە بونەتەوە 13 لە چەكدارەكانیان كوشتوە سێ چەكداری تریش خۆیان تەقاندوەتەوە.
PM:03:10:10/11/2016