میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویکردەوە حكومه‌تی هه‌رێم
تا كۆتایی ئه‌مساڵ، یه‌ك چاره‌كه مووچه ده‌دات به فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ی
مانگه‌كانی 10 و 11و 12 هاوشێوه‌ی ساڵی پار پاشه‌كه‌وت ده‌كات، ساڵی داهاتووش
تا مانگی شوبات، مووچه نادات.
بە
گوێرەی هەواڵێکی تۆڕی میدیایی گۆڕان " لیژنه‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان له راپۆرته نهێنیه‌كه‌یدا كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
به‌رزكردۆته‌وه داوای داخستنی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ی كردبوو به‌هۆی
خه‌رجی زیاده‌و ناپێویست له‌سه‌ر شانی حكومه‌ت.له‌به‌شێكی تری
راپۆرته‌ی لیژنه‌كه هۆشداری داوه له دارمانی ته‌واوی ئابوری هه‌رێم و
داروخانی بازاری دارایی، بۆیه پێشنیاری كردووه تا كۆتای ئه‌م ساڵ حكومه‌ت
پلانێكی نوێ له‌سیاسه‌تی ئابوری‌دا په‌یڕه‌وبكات".
هەر لە هەواڵەکەی میدیاکەی بزووتنەوەی گۆڕاندا
هاتووە : حكومه‌ت به‌نیازه موچه‌ی مانگه‌كانی (10، 11 ،12) هاوشێوه‌ی
ساڵی 2015 پاشه‌كه‌وت بكات و له ساڵی نوێوه هاوشێوه‌ی ئه‌م ساڵ له‌مانگی یه‌كه‌وه
ده‌ستپێبكاته‌وه به‌مه‌ش حكومه‌ت موچه‌ی حه‌وت مانگی فه‌رمانبه‌ران‌و 6مانگ‌و
نیوی مامۆستایان قه‌رزدار ده‌بێت