پارتی: گۆران له حکومه‌ت ده‌رکراوه كەچی تازە پرسی كشانەوە تاوتوێ دەكات
سەركردەیەكی پارتی دەڵێت: گۆڕان له حكومه‌ت ده‌ركراوه، سه‌ره‌رای هه‌موو بوختانه‌کانیان به حکومه‌تی کوردستان و به گه‌نده‌ل و خراپ نیشاندانی ئه‌م حکومه‌ته.هێشتا ده‌ستیان له حکومه‌ت به‌رنابێت.دیاره مووچه‌ی چه‌ور ئیراده‌ی لێ سست کردوون، ده‌نا ئێوه ده‌رکراون ئیتر بریاری ده‌وێت.
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی له نوسینیكیدا كه له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردۆته‌وه بۆ گۆڕان نوسیویه‌تی: بزووتنه‌وه‌ی گۆران که له حکومه‌ت ده‌رکراوه ،له‌م دواییه تازه بریاری داوه پرسی کشانه‌وه له حکومه‌ت به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوانتر له ناو گوران تاوتوێ بکه‌ن.دیاره سه‌ره‌رای هه‌موو بوختانه‌کانیان به حکومه‌تی کوردستان و به گه‌نده‌ل و خراپ نیشاندانی ئه‌م حکومه‌ته.هێشتا ده‌ستیان له حکومه‌ت به‌رنابێت.دیاره مووچه‌ی چه‌ور ئیراده‌ی لێ سست کردوون، ده‌نا ئێوه ده‌رکراون ئیتر بریاری ده‌وێت؟؟؟؟ .
سه‌ركرده‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر به دواداچوونی مێژووی ئه‌م به ناو رۆشنبیره سه‌رلێشێواوانه‌ی سه‌ری گرده‌که‌بکرێت بۆمان دیار ده‌بێت باب و باپیرانیان هه‌ر به وروژاندنی ئه‌م قسه بێ مانایانه‌ی سیسته‌م و دادپه‌روه‌ری و نۆکه‌ری بۆ ئینگلیز و مه‌لیکی ئێراق بوونه هۆی ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حموودی نه‌مر نه‌توانێت حکومه‌تی کوردستان بنیات بنێت و فه‌شه‌لیان به هه‌وله‌کانی شێخی نه‌مر هێنا.ئێستاش خه‌ریکن بۆ چوونه ژێر ده‌ست بیانوو ده‌دۆزنه‌وه‌و تیۆری زانستی بۆ خۆفرۆشی داده‌رێژن .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: ئێستا به بێ شه‌رم دروشم بۆ چوونه ژێر ده‌ستی عه‌بادی ده‌لێنه‌وه.ئه‌وه‌ی راستی بێت ئیمزا کردنی سیسته‌می فیدرالی پارێزگاکان له لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه هه‌ڵه‌یه‌ک نه‌بوو که به سه‌ریدا تێپه‌ریبێت، به‌ڵكو قه‌ناعه‌تی خۆی و گوشاری عێراقچیه‌کانی ناو یه‌كێتی هی وه‌ک نه‌وشێروان بوو. ئه‌وان بروایان به کوردستان وه‌ک وڵات و هه‌رێم نه‌بووه و نییه.
PM:04:48:13/11/2016