فه‌رمانده‌یی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال و یه‌كینه‌كانی ژنانی شه‌نگال لە رێگای ڕاگەیەنداروێکەوە سەرکەوتنی دوو رۆژی ئۆپراسیۆنەکەیان لە باشووری شەنگال راگەیاند.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی یه‌ژه‌شه و یه‌به‌شه دا کە کۆپیەکیت دەست سپی کەوتووە، هاتووه " ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی گونده‌كانی ئێزدخان له چه‌ند قۆناغ پێكهاتووه، یه‌كه‌مین قۆناغ رزگاركردنی گونده‌كانی سه‌كینه، هه‌یال و هێڵی نێوان دۆڵی شلۆ و سێگۆشه‌ی سه‌ورابوو، ئه‌و ناوچانه بۆ ئێمه زۆر گرنگن، چونكه رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه په‌یوه‌ندی چه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ چیای شه‌نگال ده‌بڕێت و هێڵی نێوان شه‌نگال و مه‌دیڤان به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت".
فه‌رمانده‌یی یه‌ژه‌شه و یه‌به‌شه راشیگه‌یاندوه "ئێستا ئه‌و ناوچانه رزگاركراون، هێزه‌كانی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه‌ش سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ن له چه‌ته‌كان، له‌به‌ر ئه‌وی چه‌ته‌كان له هه‌موو شوێنێكدا مینیان چاندووه‌و ئه‌و مینانه گیانی هاوڵاتیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه، هێزه‌كانمان ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه كردووه.
له‌درێژی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌ركه‌وتووییه‌وه كۆتاییهاتووه، ئێستاكه سه‌رقاڵی دروستكردنی خاڵه‌كانی خۆمان له‌و ناوچانه‌داین كه رزگارمان كردوون و ناوچه‌كه پاك ده‌كه‌ینه‌وه، ئێستاكه له قۆناغی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كاندا ده‌بین".