ئاسایشی سلێمانی راگه‌یه‌نراوێك بڵاودەکاتەوە
به‌هۆی به‌كارهێنانی مادد‌ی هۆشبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی سزادانی چوار كه‌سی له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاسایشی سلێمانی دەنوسێت "له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و ڕێگرتن له هێنان و بازرگانی كردن به‌هه‌موو جۆره مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانیدا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (14) ی مخدرات ،له ڕۆژانی ( 21 / 4 / 2016) بۆ (16 / 6 / 2016) چوار كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "دوای گه‌ڵاڵه‌بونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، له ڕۆژی ( 14 / 11 / 2016 ) له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1- تاوانبار (ف،ع،غ) له‌دایكبوی ساڵی (1977 ) عیراق ، پیشه‌ی كاسب، ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه،سزادراوه بۆ ماوه‌ی (1)ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .
2- تاوانبار (ز،ع،ح) له‌دایكبوی ساڵی (1984) عیراق ، پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ر،ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (6)مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .
3- تاوانبار (م،ن،ف) له‌دایكبوی ساڵی (1996 ) عیراق ، پیشه‌ی كاسب ،ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه ، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (5)ساڵ و یه‌ك مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار .
4- تاوانبار (ب،ق،ب) له‌دایكبوی ساڵی (1971 ) عیراق ، پیشه‌ی ژنی ماڵ،ڕه‌گه‌ز مێ ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه ، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (6)مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار.
PM:02:13:15/11/2016