ڤیدیۆ..هێزەكانی زێره‌ڤانی هێرشدەكەنە سەر خۆپیشاندانی خوێندكاران لەهەولێر
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه خۆپیشاندان له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد به‌ڵام كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی زێره‌ڤانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه هێرشیان كرایه‌سه‌ر و به‌وهۆیه‌وه گرژی و ئاڵۆزی دروست بووه و وه‌ك له ڤیدیۆكه‌شدا ده‌بینرێت هێزێكی زۆری زێره‌ڤانی له شوێنی خۆپیشاندانه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 16/11ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن خوێندكارانی كه‌مپی مه‌خموره‌وه ده‌ستی پێكردووه كه له كوردانی باكوری كوردستانن و خوێندكاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینن، به‌مه‌به‌ستی داواكردنی وه‌رگرتنی به‌شه ناوخۆیی و خستنه‌ڕووی داواكارییه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.
به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕی ١٠٠ هه‌زار دینار له‌خوێندكاران به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی به‌شه ناوخۆیی وه‌رگیراوه، كه‌چی نزیكه‌ی دوو مانگه به‌شه ناوخۆییان وه‌رنه‌گرتووه و به‌وهۆیه‌وه نه‌یانتوانیوه ده‌وام بكه‌ن.
دواتر خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی زێره‌ڤانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه هێرشیان كرایه‌سه‌ر و به‌وهۆیه‌وه له ئێستادا گرژی و ئاڵۆزی دروست بووه.
سەرچاوە: SNN
PM:01:37:16/11/2016