لە چیای مەمەندە رەشەبا ئۆتۆمبیلێکی ئاسایش هەڵدەگێڕێتەوەو سێ ئاسایش بریندار دەبن

لەقەڵادزە لەناوچەی هەڵشۆ لە چیای مامەندە بەهۆێ بە‌هێزی رەشەباوە ئۆتۆمبیلێکی ئاسایش وەردەگەڕێت و لە ئەنجامدا سێ ئاسایش بریندار دەبن.

نەقیب مامە مستەفا لە بنکەی هاتوچۆی قەڵادزە بە سپی راگەیاند " بەهۆی بەهێزی رەشەبای ناوچەکەوە پێشنیورەڕۆی ئەمڕۆ ١١/٢٢ لە کاتێکدا ئۆتۆمبیلێکی ئاسایشی هەڵشۆ لە چیای مامەندە وەرگەڕاو لە ئەنجامدا سێ کارمەندی ئاسایش برینداربوون".

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیەدا بە سپی راگەیاند" بەهۆی بەهێزی رەشەباکەوە پۆلیسی هاتوچۆی قەڵادزە تا ئێستا نەیتوانیووە بۆ کەشف و هێڵکاری رووداوەکە بچنە شوێنی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەکە".

هاتوچۆی ئەو دەڤەرە هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە ئاگادار دەکەنەوە کە خۆیان بەدوور بگرن و بە ئۆتۆمبیلەکانیان نەچنە شوێنە بەرزەکان کە گووژمی ڕەشەباکە تیایاندا بە‌هێزەو مەترسی هەیە.  

ئا: محەمەد حەمە



PM:02:39:22/11/2016