مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌ر تیرۆركردنی مامۆستا‌و بانگخواز د.وشیار ئیسماعیل بڵاودهكاتهوهو رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه بدۆزنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگەیاند: به‌داخه‌وه رۆژی 22ی تشرینی دووه‌می 2016، له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه له هه‌ولێر، د. وشیار ئیسماعیل، پێشنوێژ‌و وتاربێژی مزگه‌وتی حاجی عومه‌ر بندیان تیرۆركرا.
لە بەشێكی راگەیاندراوەكەدا هاتووه: به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره قێزه‌ونه ده‌كه‌ین كه هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایش و پێكه‌وه ژیان له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشیش له خێزان و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌و دۆستانی د. وشیار ئیسماعیل ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌مه دوا خه‌م و ناخۆشییان بێت.
راگەیەندراوەكە ده‌شڵێت: داواكاریشین داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێر به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌مباره‌یه‌وه بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره قێزه‌ونه به سزای یاسایی و ره‌وای خۆیان بگه‌یه‌نن.
PM:04:27:23/11/2016