بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لێدوانێکی گرنگ لەسەر بارزانی رادەگەیەنێت و ئاشکرای دەکات لە هەڵبژاردنی داهاتوودا مەسعود بارزانی جارێکی دیکە خۆی کاندید ناکاتەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم.
هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی ڕاگەیاندووە "پارتی هەوڵدەدات تا مانگی سێی ساڵی داهاتوو چارەسەری قەیرانەکان بکات، ئەگەریش چارەسەر نەبوو ئەوا بارزانی خۆی بۆ خولی داهاتوی هەڵبژاردنەکان ناپاڵێوێتەوە".
هێمن هەورامی کە کەسێکی نزیکی بارزانییە دورستبوونی شەڕی ناوخۆ بەدوور دەزانێت و بەو رۆژنامەیە دەڵێت" ئەم دۆخەی ئێستا بەراورد بە ساڵی ١٩٩٤ لەڕووی سیاسیەوە گەشەیکردووە ، چونکە لەو ساڵەدا کێشە سیاسیەکانمان بونیان هەبوو و شەڕی ناوخۆی لێکەوتەوە بەڵام لە ئێستادا کێشە سیاسیەکانمان وەکو خۆیانماوەتەوە و ڕوبەڕوبونەوەی چەکداری ڕووینەداوە".