سەردار قادر جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند" ھەموو ھەوڵێک دەخەنەگەڕ، بۆئەوەی بەرمیلێک نەوت بەسەر خێزانەکانی شاری سلێمانیدا دابەشبکرێت".
سەردار قادر پارێزگاری ئامەژی بۆ ئەوە کرد شەممەی داھاتوو لەگەڵ بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی کۆدەبنەوە، بۆئەوەی چی بکەن و چۆن گرفتی کێشەی نەوتی ماڵان چارەسەربکەن.
سەردار قادر بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی دەڵێت " ھەموو ھەوڵێکی جدی دەدەین بۆئەوەی لەمساڵدا بەرمیلێک نەوت بەسەر ھاوڵاتیان دابەشبکەین، بۆ یەک بەرمیلیش پێویستمان بە١٠٢ ملیۆن لیتر نەوت ھەیە".
سەبارەت بەدروستکردنی کێبڕکێی نێوان بازرگانانیش بۆ ھەرزانکردنی نرخی نەوت، سەردار قادر وتی:"کارمان لەسەر دروستکردنی ئەو کێبڕکێیە کردوەو بەردەوامیشین، لەچەند ڕۆژی داھاتوشدا قسەمان لەسەر ھاوردەکردنی نەوت لەڕێگەی بازرگانان کردوە".