هەفتەی داهاتوو موچەی ئەم توێژە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئاگاداری كردونەتەوە، كە لە هەفتەی داهاتوودا موچەكانیان دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە رادیۆی نەوای وت "ئەگەرێكی زۆر هەیە هەفتەی داهاتوو موچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان رابگەیەنرێت".

لەلایەن خۆیەوە فوئاد عوسمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند "لیژنەیەكمان هەیە بەردەوام لە پەیوەندیدان  لەگەڵ وەزارەتی دارایی، لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییشدا پێیان وتین بەهیچ شێوەیەك درێغی ناكەن لە پێدانی موچە بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئومێدیش دەكەین هەفتەی داهاتوو وادەی دابەشكردنی موچەیان رابگەیەنرێت".



PM:03:00:28/11/2016