بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند
سبەینێ دەوامی ئاسایی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی
پارێزگای سلێمانی بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە "كه كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
قوتابخانه‌كانی سلێمانی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان خۆیان
پێیان باش بوو كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی خراپی لێ نه‌كه‌وێته‌وه".
هەروەها ڕاشیگەیاندووە "بڕیاردرا
سبه‌ی ده‌ست به ده‌وامی ئاسایی بكرێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی
سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه سه‌رپه‌رشتیارانی قوتابخانه‌كانیان راسپاردووه قسه
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان بكه‌ن و له ئه‌گه‌ری مه‌ترسیی لهكیسچوونی
ساڵێكی خوێندن ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.