عەلی باپیر داوا دەکات هەر لایەنەو قسەی دڵی خۆی بکات

لە دوایی کۆبوونەوەی کۆمەڵی ئیسلامی و پارتی، عەلی باپیر وتی" هیوادارین هیچ لایەنێک هەڵاوارد نەکرێت و، لایەنەکانیش قسەی دڵی خۆیان بکەن".
 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، دوای کۆبوونەوەکە فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت"ئێمە هیچ کاتێک پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمەڵ خراپ نەبوو، لە یەکتر دابڕاوین، بەڵام پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمەڵ خراپ نەبوو، بەڵکو هەمیشە پەیوەندییەکانمان باش بووە، ئەمڕۆش دیدی هاوبەشمان یەکجار زۆر بووە".

هەروەها عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە گوتی " کۆبوونەوەکەمان بریتی بوو لەوەی پێکەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەین دەربارەی دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دەرچوون لەو تەنگژە یاساییەی کە هەرێمی کوردستانی تێدایە".

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوونەوەکەی بە کۆبوونەوەیەکی باش وەسفکرد و گوتی "ئومێدمانوایە ئەو سەردانانەی شاندی پارتی بۆ لای هەموو لایەنەکان بەبێ هەڵاواردن بەردەوام بێت، هەر کەسەو ئەوەی بە راست و چاک و باش و بە بەرژەوەندی دەزانێت بۆ ئەو هەرێمە بیخاتەڕوو و قسەی دڵی خۆی بکات، سەرئەنجام بگەینە رێگە چارەسەرێک، کە جێگای دڵخۆشی هەموو خەڵک و جەماوەری هەرێمی کوردستان بێت".

ئەمیری كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی عه‌لی‌ باپیر رایگه‌یاند" كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئیجابی‌ بووه‌ و هیوادارن قه‌یرانه‌كان كۆتاییان پێ‌ بێت".




PM:06:49:30/11/2016