هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی شەش مامۆستایانی ناڕازیان لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا دەستگیرکرد.
عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە سپی راگەیاند "مامۆستایان عوسمان گوڵپی ، سامان تاهر، ئاوات ئازاد، ئازاد حەمە فەرەج، گوڵا سدیق چەند مامۆستایەکی دیکەش دەستگیرکراون".
پەیامنێری سپی لە شوێنی رووداوەکە ئاشکرا کرد کە هێزە ئەمنییەکان رێگری دەکەن لە سازدانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕزای و ناو بەناو ئەو مامۆستایانە دەستگیر دەکەن کە بەرەو خۆپیشاندانەکە دەچن.
سەرەتای ئەم هەفتەیەش سێ ئۆتۆمبیلی دوو مامۆستای ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سوتێراو تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان بکەرانیان نەدۆزیوەتەوەو مامۆستایانیش دەسەڵاتی سلێمانی بە بەرپرس دەزانن لەم کردەوەیە.