ئەو دوو خۆكوژەكەی دیكەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گەمارۆدرابوون کوژران ( نوێکراونەتەوە )

پاش ئەوەی ئەمرۆ دوو چەكداری خۆكوژ لە نزیك گوندی پونەڵەی سەر بە دەربەندیخاان خۆیان تەقاندەوەو دوو چەكداری دیكەی سەر بەو گروپە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە ناوچەی( توونی بابا) گەمارۆ دروان و کەمێک پێش ئێستا کوژران و هاولآتییەکیش شەهیدبوو.

سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی بە سپی راگەیاند: ئەو دوو چەكدارەی تر کە لەلایەن هێزەكانی سواتی ئاسایش و، هێزە ئەمنییەكانی دەڤەرەكە‌وە دەورە درابوون‌ لە توونی بابا لە نزیک گووندی پوونەلە کوژران.

سەرچاوەكەی سپی وتیشی: لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنییەکاندا هاولآتیانی ناوچەکە پشتگیری کۆمەکی هێزە ئەمنیەکانیان کردو لە رووبەرووبوونەوەی ئەم پاشنیوەڕۆیە هاولآتیەک شەهیدبوو.

ئەمڕۆ لە نزیک گوندی پونەڵەی سەر بە دەربەندیخان لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دەستگیرکردنیان داوان دوو چەکدار خۆیان تەقاندەوە.

ده‌ربه‌ندیخان یه‌كێكه‌ له‌قه‌زاكانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی و ده‌كه‌وێته‌ دووری نزیكه‌ی 75 كیلۆمه‌تری باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و پارێزگایه‌.



PM:03:15:04/12/2016