حکومەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەسەر بوودجەی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە و ڕایانگەیاندووە "بە پێچەوانەوە هەرێم ناچاری جێبەجێکردنی نابێت، بۆیە پێشنیارمان بۆ کوتلە کوردستانییەکان قبوڵنەکردنی ئەم دەقانەیە کە ئامادەکراوە بۆ دەنگدان".
دەقی ڕاگەندراوەکە
لەگەڵ پێزانینی زۆرمان بۆ هەوڵەکانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ئەم دەقەی کە پێمان گەیشتووە و ئامادەکراوە بۆ دەنگدان ڕەچاوی پێشنیارەکانی پڕۆژەکەی هەرێمی کوردستانی تیادا نەکراوە، و تەواوی داواکارییەکانی کوتلە کوردستانییەکانی تیادا جێگە نەکراوەتەوە، بۆیە حکومەتی هەرێم داواکارە کە چاوخشاندنەوە بکرێت بەم دەقانەدا و داواکارییەکانی هەرێم و کوتلە کوردستانییەکان جێگیر بکرێت، بە پێچەوانەوە هەرێم ناچاری جێبەجێکردنی نابێت، بۆیە پێشنیارمان بۆ کوتلە کوردستانییەکان قبوڵنەکردنی ئەم دەقانەیە کە ئامادەکراوە بۆ دەنگدان، لە هەمان کاتدا داوای چرکردنەوەی هەوڵەکانتان دەکەین لەم بارەیەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٤ کانونی یەکەم ۲٠۱٦