فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراقیان بایكۆت كردو بەرەو شاری هەولێر گەڕانەوە.
لەمبارەیەوە
خۆشەوی خەلیل ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراقدا بە
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ''لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی
عێراقدا دانوستان لەبارەی موازنە كۆتایی هات، بەڵام كاتێك هاتینە سەر
ماددەی ٩ کە پێوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە هەبوو، ئێمە وەك فڕاكسیۆنی پارتی
داوامان كرد ژمارەی هێزەكانی پێشمەرگە لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەدا دیاری بكرێت و
ئیمزای ١١٠ پەرلەمانتاری لەسەر هەبوو، تا وەك حەشدی شەعبی و هێزەكانی دیكە
ژمارەیان دیار بێت، كاتێكیش خرایە دەنگدانەوە چاوەڕێی هەڵوێستی برادەرانمان لە
فڕاكسیۆنەكانی دیكەی كوردستانی دەكرد، كهچی به داخهوه فڕاكسیۆنەكانی كۆمەڵ و
یەكێتی و گۆڕان بەوە رازی بوون و ئێمەش قەبووڵمان نەكرد.''
وهك ئهو نوێنهرهی كورد له بهغدا دهڵێ،
ئەو یاسایهی ئێستا پەسەند كراوە لای راكسیۆنهكهیان هیچ بەهایەكی نییە، چونكە
تەنیا هاوپەیمانەكانی یەكێتی گۆڕان كە لە بەشێكی شیعە و كوتلەی دەوڵەتی یاسا پێك
هاتوون ئامادە نەبوون بۆ كەمترین مافیش دەنگ بە ماف و شایستە دارایییەكانی
پێشمەرگە بدەن.
(خۆشەوی خەلیل) ڕوونی كردهوه، ''هێشتا ئێمەش نەگەیشتبووینە ماددەی ١٠
تایبەت بە پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان، فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانی
بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كرد، هەتا دەنگ لە نێوان ئێمە و سەرۆكی پەرلەمان
دروست بوو، پرسی موازنە كۆتایی هات و دوو جار پرسی پێشمەرگە خرایە دەنگدانەوە و
دەنگی نەهێنا وەك ئەوەی ئێمە ویستمان. بەداخەوە فڕاكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان و کۆمەڵ لەگەڵ كۆتلەكانی دیكەی
شیعە رێك كەوتن و بە شتێكی زۆر كەم بۆ پێشمەرگە رازی بوون و ماددەكەیان تێپەڕاند،
ههڵبهته بەوەش زیان بە هەرێمی كوردستان دەگەیەنێ و دیاریش نییە کە چۆنچۆنییش
خەرج دەكرێت.''