هەفتەی داهاتوو موچەی ئەو شوێنانە دابەش دەکرێت
بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی داراییو ئابوریی حكومەتی هەرێم موچەی مانگی 10 چەندین شوێن دابەش بكات.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی باسنیوز ئەمڕۆ دووشەممە 12\12\2016، لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە وەزارەتی دارایی، هەر ئەمڕۆ دوو فەرمانبەر تەرخان کراون کە تا کۆتایی دەوام، کاری وردبینی تەواو بکەن و بۆ ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی 10ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە ماڵپەڕەكەی رایگەیاندوە کە ڕۆژی پێنجشەممە، تەنیا مووچەی لیواکان و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، بەڵام لە هەفتەی داهاتوودا، مووچەی (هەردوو یەکەی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆن، لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش، هێزی ئامادە و پۆلیسی فریاکەوتن دابەش دەکرێت".
PM:03:04:12/12/2016