هەفتەی داهاتوو موچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوە مەدەنییەکانی حکومەت دەست پێ دەکات.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوە: ”لە تەواوی ئەم هەفتەیەدا، مووچەی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان دابەش دەکرێت، لەم هەفتەیەدا جگە لەو شوێنانەی ڕاگەیاندراون، مووچەی هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پۆلیسی ئامادە دابەش دەکرێت". گوتیشی: ”ڕەنگە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووش مووچەی ئەو دامەزراوە ئەمنییانە دابەش بکرێت".

 سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا، مووچەی مانگی 10ی وەزارەتی پەروەردە و دواتر وەزارەتی دارایی و وەزارەتەکانی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.




PM:12:35:17/12/2016