وەزیری پەروەردە وادەی خەرجكردنی ئەم پارەیەی مامۆستایانی راگەیاند

ئەمرۆ لە مەراسیمی ئاڵای كوردستان لەیەكێك لەقوتابخانەكانی هەولێر وەزیری پەروەردە باسی لە كاتی خەرجكردنی پارە زیادكراوەكەی بۆ مامۆستایان كرد.

پشتیوان صادق وەزیری پەروەردە سەبارەت بە پارە زیادكراوەكەی مامۆستایان رایگەیاند، لە 1/12ەوە بڕی ئەو پارەیە كە 100 هەزار دنیارە بۆ مامۆستایانی ناو شار و 150 هەزار دینار بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار خەرج دەكرێت.

وتیشی: "لەم قۆناغەدا ئەو پارەیە تەنها بۆمامۆستایان خەرج دەكرێ‌ و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە ناگرێتەوە".



PM:02:45:17/12/2016