حكومەتی هەرێم دوو رۆژ پشووی فەرمی راگەیاند

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی‌ ۲٥ ئه‌م مانگه‌و یه‌كی‌ مانگی‌ داهاتوو پشووی‌ فه‌رمییه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە، ڕێكەوتی (۲٠۱٦/۱۲/۲٥) كە ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەر عیسا (س.خ)یە و (۲٠۱۷/۱/۱) كە سەری ساڵی زایینییە، پشووی فەرمییە.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، ته‌نها ئه‌و دوو ڕۆژە پشووە كە هەردووكیش دەكەونە دوو یەكشەممەی یەك لە دوای یەك.




PM:02:32:18/12/2016