"نرخی نەوتی سپی دادەبەزێت"

سەردار قادر لە بری پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند  نرخی نەوت بەرەو دابەزین دەچێت و لە ڕێگەی کۆمپانیایەکەوە نەوت دەگاتە پارێزگای سلێمانی، هاوکات بەشێک لە پەرلەمانتاران باس لەوە دەکەن کە لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی نەوت بۆ سەرجەم خەڵکی کوردستان.
سەردار قادر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند  "لە بەغداوە بڕی 3 ملیۆن لیتر نەوت دێتە سلێمانی، كە ڕۆژانە 10 تەنكەر دەگاتە دەستمان و بە هەوڵی وەزیر و پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا داوامان كردووە لە بەغدا، كە بڕی 90 ملیۆن لیتر نەوتمان بۆ بنرێرن و كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت گرێبەستەكە دەكات و لە بەغداوە دەیهێنێت و دابەشی دەكات".

ناوبراو وتووشییەتی  كە بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی سپی نرخی ئێستا وەردەگیرێت و هەوڵەكانمان خستۆتە گەڕ بۆئەوەی لەم كاتی سەرما و بەفرەدا دابەشكردنی خێرا بكرێت، چونكە لە زۆربەی ناوچە شاخاویەكان نەوت دابەشكراوە.

سەردار قادر ڕاشیگەیاندووە " داوامان لەو كۆمپانیایانە كردووە، كە بەنزین دەهێنن، نەوتی سپی-ش بهێنن و بڕكەی زۆر بكەن لە بازاڕ و هەر ئەمەش وای كردووە، كە ڕۆژانە نرخەكەی دابەزێت، كە پێشتر بەرمیلێك بە 140 هەزار دینار بوو.

هەروەها وتووشییەتی  داوامان لە ئێران كردووە لە كرماشانەوە نەوتمان پێ‌ بدات بە نرخی پاڵپشتی كراو و بەم زووانە دەچینە ئێران بۆ ئیمزاكردنی گرێبەست و ڕێكەوتنەكەش بەجۆرێك دەبێت، كە پێشتر نەوتەكە بهێنین و دواتر پارەكەی بدەین.



PM:08:38:18/12/2016