لەسەر پرسی یەکگرتنەوە لەگەڵ گۆڕان ژمارەیەک لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرکردایەتی لەسەر پرسی یەکگرتنەوە لەگەڵ گۆڕان و، دوا راگەیاندنی بارزانی لەمەڕ چارەسەرکردنی کێشەکان لە کۆبوونەوەدان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند " پیشنیوەرۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرکردایەتی ئەو حیزبە کۆبوونەوەیەکیان لەسەر پرسی یەکگرتنەوە لەگەڵ گۆڕان و دوا رەنگەیاندراوی بارزانی سەبارەت چارەسەرکردنی کێشەکانی لە بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی سازکردووە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەو ئەندامانەی مەکتەبی سیاسی کە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، مەلا بەختیار و رەفعەت عەبدولآیەو، ژمارەیەکیش ئەندامانی سەرکردایەتی بەشدارن لە کۆبوونەوەکەدا".

بەپێی زانیاریەکانی سپی، جێگرانی سکرتێری گشتی، کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم ئەندامی دەسترۆشتووی مەکتەبی سیاسی بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردووە، هەروەها بەرپرسانی باڵی ناوەندی بڕیار بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردووە.

سەرچاوەکەی سپی پێیوایە ئەم کۆبوونەوەیە زیاتر راوێژکاریەو ئەگەر ئەنجامی باشی هەبێت، کۆبوونەوەی تر ساز دەکرێت. 




PM:12:20:24/12/2016