لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوەو سێ بەرپرسی شارەوانیی هەولێر بەتۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەکردنی نا یاسایی بە موڵکەوە، دەستگیر دەکرێن.
ئەو سێ کەسە، سەر بە شارەوانیی 6ـی هەولێرن و لەسەر زیادەڕۆیی لە گەڕەکەکانی 32ـی پارک، ئازادی و چەند شوێنێکی گرانبەهای هەولێر، دەستگیر کراون.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵ ٢٤ کە لەزاری لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە" یەکێک لەو سێ کەسە ئافرەتێکی دووگیانە، بەهۆی ئەوەی دووگیان بووە، بە کەفالەت تا رۆژی دادگایی کردن ئازاد کراوە".
هەروەها قایمقامی هەولێر رایگەیاندبوو، کە زیادەڕۆییەکان کرابوونە سەر موڵکی هاووڵاتییان و حکوومەت و ئەوانش رووخاندوویانن.