هەواڵێکی خۆش بۆ خەڵکی دوو پارێزگای هەرێم

لە ئێستادا دابەشکردنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکردووە و  بەڕێوەبەری نەوت‌و گازی سلێمانی  دەڵێت، دوای چەند ناوچەیەكی دیكە دابەشكردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی دەست پێدەكات.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت‌و گازی سلێمانی ڕاگەیانووەد، ئێستا دابەشكردنی نەوت لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت‌و وەك ڕۆژەكانیتر ئەو بڕە نەوتەی كە بە دەستمان دەگات لەوێ دابەش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، لە دوای هەڵەبجە، لە چوار قوڕنەو سەیدسادق‌و قەرەداغ‌و دوكان نەوت دابەش دەكرێت‌و دواتر دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكەین بۆ ناو شاری سلێمانی.
سەبارەت بە دابەشکردنی نەوت بە کارتی ژمارە ٢٥ ئەو بەرپرسە دەڵێت "ئەوە هیچ ڕاست نییەو دابەشكردنی نەوت تەنها بە كارتی زیرەك دەبێت.



PM:04:59:27/12/2016