كاره‌بای سلێمانی شێوازی ئیشپێكردنی ئامێره‌كان بە 20 ئه‌مپێر رونده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هۆكاری پڕۆژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی بۆ 20 ئه‌مپێر بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
بۆچی به‌كارهێنانی كاره‌بای ماڵان دیاری بكرێت؟
ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره له‌ڕێی دانانی جۆزه‌ی (20) ئه‌مپێری بۆ هاوبه‌شێك واته (ماڵێك)، كه به‌پێی خشته‌ی خواره‌وه به‌شی پێداویستی ماڵێكی ئاسایی ئه‌كات و به‌پێی نرخی كاره‌با له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌و بڕه كاره‌بایه بۆ ماڵێك زۆر ئاساییه.
شێوازی دانانه‌كه‌ی جۆزه‌یه‌ك بێت له‌ماركه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو، له‌ناو بۆكسێكی ستاندارد كه توانای مۆركردنی هه‌بێت و رێگه‌نه‌دات به‌ده‌ستكاریكردنی، له‌پێش پێوه‌ری ماڵانه‌وه دابنرێت و كاره‌كه له‌ڕێی كۆمپانیای تایبه‌ت به‌كاره‌با ئه‌نجام ده‌درێت به بوونی فۆرمێكی واژوو كرا‌و له‌نێوان خاوه‌ن ماڵا و كۆمپانیاكه و گێڕانه‌وه‌ی كۆپی ئه‌و فۆرمه بۆ لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، پاشان به‌دواداچوونی ئه‌م كاره له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی (سه‌رپێچی) و صیانه‌كانه‌وه.
له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره ئه‌م سوودانه ئه‌گه‌یه‌نێت به‌سیستمی كاره‌بای نیشتمانی:
1- چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئۆڤه‌رلۆدی فیده‌ر و وێستگه‌كان.
2- چاره‌سه‌ركردنی بارزۆری و سووتانی محویله‌كان.
3- نه‌مانی كێشه‌ی UF.
4- كۆنترۆڵكردنی سه‌رپێچی (تلاعب) و Losses له‌ماڵان، به‌دانانی ئه‌م جۆزه‌یه كارمه‌ندی ئێمه ئه‌چێته هه‌موو ماڵێك و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كارانه ئه‌كات.
5- زیادبوونی كاژێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی و بێ باك بوونی هه‌موو ستافه جۆراوجۆره‌كانی كۆنترۆڵا و صیانه‌كان و دابه‌ش كردنه‌كان.
6- زیاتر هاوڵاتی ئاشنا ئه‌بێت به‌ڕێنمایی و هۆشیاركردنه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌باو زانستیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌دا ئه‌كات كه‌بۆی دانراوه.
7- هاوڵاتی ئێستا مانگانه تێچووی پاره‌ی موه‌لیده‌ی زۆره‌و كه‌مترینی (30,000) دیناره، كه له‌ئه‌نجامی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌و تێچووه‌ی زۆر كه‌م ئه‌بێته‌وه‌و كاته‌كانی پێدانی موه‌لیده كه‌متر ئه‌بێت و له‌چه‌ند وه‌رزێكدا هه‌رنامێنێت.
8- به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له‌خاڵه‌كانی دواییدان، كاته‌كانی پێدانی كاره‌با زۆر زیاد ئه‌كات و له‌و زیاد بوونه‌دا ئامێره‌كان باشتر به‌كار ئه‌هێنرێن و بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ش ماڵه‌كان زیاتر ئارام ئه‌بن و سووته‌مه‌نی كه‌متر به‌كاردێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌هه‌مان مانگدا هاوڵاتی به‌رهه‌می دانانی جۆزه‌كه‌ی ئه‌بینێت.
9- له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی ئێستا له‌شاری پێنجوێن بۆ هه‌ر هاوبه‌شێك (16) ئه‌مپێر كاره‌با هه‌یه و نزیكه‌ی (12.000) هاوبه‌شی كاره‌بامان هه‌یه و وه‌ك نمونه له‌به‌رواری 17 / 12 / 2016 به تێكڕا (18-19) مێگاوات كاره‌بایان پێویست بووه، كه سه‌خترین ناوچه‌ی زستانی پارێزگای سلێمانیه.
10- له‌ژێر رۆشنایی خاڵی پێشوو، ئێمه وه‌ك پارێزگای سلێمانی ( 530.000 ) هاوبه‌شی كاره‌بامان هه‌یه به‌لێده‌ركردنی هاوبه‌شی میریه‌كان و پیشه‌سازیه گه‌وره‌كان، نزیكه‌ی (460.000) هاوبه‌شمان ئه‌بێت بۆ ئه‌م كاره، به‌پێی داتاكه‌ی پێنجوێن و بۆ (20) ئه‌مپێر پێویستمان به‌نزیكه‌ی (850) مێگاوات كاره‌با ئه‌بێت له‌گه‌ڵا (150) مێگاوات بۆ ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی تر، واته سه‌رجه‌م (1000) مێگاوات كاره‌بامان ئه‌وێت .
11- به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌كۆنترۆڵا لامانه، پێویستی پارێزگای سلێمانی به‌كاره‌با (1800) مێگاوات بووه كه ئێمه به‌پێی ئه‌و پشكه‌ی پێمان ئه‌درێت (600-650) مێگاوات كاره‌بایه.
12- به به‌راوردی ئه‌و داتایانه و به‌پێی ئه‌و كاژێرانه‌ی له‌ڕۆژانی پێشوودا دراوه‌ته هاوڵاتیان (6-7) كاژێر بووه، به‌م كاره ئه‌گه‌ینه دووقاتی ئه‌و كاژێرانه.
13- یه‌كێكی تر له‌خاڵه هه‌ره سوودمه‌نده‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئێستا له 30% شاری سلێمانی سه‌ره محویله‌ی به‌رئه‌كه‌وێت، واته له 24-40 كاژێر ئه‌و هاوڵاتیانه كاره‌با نابینن، ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ئه‌كات.
14- له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی وه‌ك داتایه‌ك كه له (15)ڕۆژی ڕابووردودا به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه له‌و ماوه‌یه‌دا (50-60) محویله سووتاوه كه نرخه‌كانیان ئه‌گاته نزیكه‌ی ( 500,000) دۆلار، ئه‌مه ته‌نها محویله بۆ ئه‌و ماوه‌یه، جگه له‌وه‌ی به‌نیوه‌ی ئه‌وه قاتع و كێبڵمان سووتاوه.
15- له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی هه‌موو وێسگه‌كانی گۆڕینمان كه تێچووه‌كانیان به‌سه‌دان ملیۆن دۆلاره، هه‌ر رۆژه‌ی به‌شێكی ئه‌وه‌ستێت و ته‌مه‌نیان به‌م هه‌موو ئۆڤه‌رلۆد و بڕینه زۆر كورت بۆته‌وه.
16- ته‌نها له‌زستانی پێشوو نزیكه‌ی 300 محویله و هه‌زاران قاتعمان گۆڕیوه‌و داناوه كه نرخه‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاره، كه ئێستا به‌هه‌موو پارێزگای سلێمانی (5) محویله‌ی تیا نیه.
17- له‌ناوشاری سلێمانی به‌هۆی سووتانی محویله‌وه هاوڵاتی چه‌ند شوێنێك به (15) ڕۆژو زیاتر كاره‌بایان نیه.
18- له‌م ئه‌نجامانه‌وه ئه‌ڵێین كاره‌با كه له‌ڕۆژێكدا (4/1) ی ڕۆژه‌كه هه‌یه ئه‌بێت به دووقات و زیاتر.
19- ئه‌و كاره‌بایه‌ی له‌پشكی هه‌رێم پێمان ئه‌گات، له‌م دیاری كردنه‌دا هه‌موو سووده‌كه‌ی بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانیه، كه له‌و بڕه زیاترمان پێویسته.
له‌م پێداویستیه‌ی كه له‌خشته‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌یبینین، ئه‌كرێت پلانی به‌كارهێنانی بۆ دابنرێت به‌پێی پێویستی و به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه به‌كاتژمێری دیاری كرا‌و، كه هه‌ر ئامێرێكی كاره‌بایی به‌رده‌وام له‌كاردا نابێت و ڕۆژانه وه‌ك له‌خشته‌كه‌دا ستونی (Average usage) به‌پێی كاژێری كاركردنی دانراوه، ئه‌وه‌نده به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه پێویسته.
له‌خواره‌وه به‌دوو نمونه‌ی جیاواز له سنوری (20) ئه‌مپێردا به‌كارهێنانی ئامێره‌كان روون ئه‌كه‌ینه‌وه، كه له‌خشته‌ی یه‌كه‌مدا باس له هیته‌ر و بۆیله‌ر ئه‌كات، له‌گه‌ڵا چه‌ندین ئامێری تر.
خشته‌ی دووه‌م باس له‌به‌كارهێنانی سپلیت ئه‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌كرێت سپلیتی دوو ته‌نی به‌كاربێت له‌سنوری توانای جۆزه‌كه‌دا.
ئه‌و جۆزه‌یه جۆری C type به‌كاردێـت كه توانای به‌رگه‌گرتنی هه‌یه بۆ ستارتینی ئامێره‌كان.
نموونه‌ی یه‌كه‌م (كاتی خه‌وتن) به‌رزترین لۆد (KVA)
نموونه‌ی دووه‌م (شه‌وان) به‌رزترین لۆد (KVA)
PM:02:30:28/12/2016