نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا
بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی كانونی یەكەم دیاریكرد.
لەكۆبونەوەیەكدا، بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، كە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بەڕێوەچووە، نرخی كارەبای مولیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی (12) بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕدا دیاریكراو نرخی یەك ئەمپێر لە كاتژمێرێكدا بە 45 دینار و 500 فلس دانرا، بەڵام نابێت بۆ هەر ئەمپێرێك لە (11) هەزار (500) دینار زیاتر كۆبكەنەوە و ئەگەر لەو پارەیە زیاتر كاریان كردبوو لەگەڵ مانگەكانی ئازارو نیساندا پاكتاو دەكرێت.
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكانیش راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رونیكردەوە لە مانگی داهاتوو واتە مانگی یەکەمی 2017، رۆژانە لەكاتژمێر (2)ی پاشنیوەڕۆ تا 1ی شەو دەبێت.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا جەختكراوەتەوە لەسەرئەوەی پێویستە هەموو خاوەن موەلیدەیەك پسوڵەی نرخی مانگانەی ئەمپێری كارەبا كە لەوەرشەی ناوەندی سلێمانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەردەچێت، لای موەلیدەكەی هەڵبواسێت بۆئەوەی هاووڵاتیان بزانن پارەی موەلیدەی گەڕەكەكەیان بە فەرمی چەندە، بەپێچەوانەوە بە(100) هەزار دینار غەرامە دەكرێن.
PM:02:28:31/12/2016